ensamheten ja
ensamheten nej
ensamhetens nejd
under fötterna av en nejlika
när den blommar
i de nedåtböjda grenarna på en pil
när den faller i vinterdvala
nedmörkt
nedmörkt
droppar i en långsmal bäck
vattenfragment i forsar där knappt bruset hörs
av klippor och berg. Ett vackert liv utan centrum
och gallarier…
den myra som bär sin mat
utan att behöva dra en matvagn
en mask i talgoxens mun
som vi inte vet om den
till tystnades ära accepterar sig
som föda
septembersvampar
i en avlägsen skog
i mänskliga ögon
nedskriven som skrämmande
jordens talgåva...
jag är stum.
16 januari 2012.
Till minne av fredagen den 13 januari 2012
ڕوباب موحیب، شاعیر و وەرگێڕی ئێرانی، ساڵی ١٩٥٣ لە ئەهواز لە دایک بووە. لە سەرەتای نەوەدەکانەوە دەستی کردووە بە چاپی کتێبەکانی. شیعر و چیرۆک وەردەگێڕێت و لە بواری پەروەردەی منداڵانیشدا دەنووسێت. هێندێک لە شیعرەکانی بۆ زمانەکانی عەرەبی و سوێدی وەرگێڕدراون. لە نووسیندا واتاگەرا و زمانتێکشکێنە و لە وەرگێڕاندا زیاتر ئەو شاعیرانەی خۆش دەوێن کە زمانێکی تایبەت و ڕەوانتریان هەیە. ئەو شیعرانەی لێرەدا دەیخوێنیتەوە، هەڵبژاردەیەکی شیعرەکانی ئەون لە ٢٠٠٤ـەوە بۆ ٢٠٠٩. – ماڵپەڕی باڵندە
ئێمەیش بە ڕەنگی مانگەشەو دەدوێین
ڕوباب موحیب
وەرگێڕانی: شاڵاو حەبیبە
نووشتاوە
لە نێوان درزەکاندا
هەموو شتێک لە جێی خۆیەتی
دیوارەکان، قەڵشتەکان، دەرگا داخراوەکان
میلە بێدەنگەکانی کاتژمێرە دیوارییەکە و
منیش کە مەودای دوو ژوور تەینەکردوو دەگەڕێمەوە
غوربەتی ماڵەکە قورسە
کە من لەنێو گەڵاکانمدا دەمێنمەوە
*
چوارچێوە
جیهانی ملکەچبوونە
بۆ وێنە بێگوناحەکان
ڕۆژانە
لاڕووەکەم لە چوارچێوە دەردەکێشمە دەرەوە
لۆچێک دەسڕمەوە
پشت وێنەکان
بێنیگا دەمێننەوە
*
مەرگێک کە مردووەکەم بە کۆڵ دەبات
سەری گەیشتووەتە ئاستی شانەکانم
من
بەڵام
هێشتا لە بازنەدا
لە دەوری بازنەکان دەخولێمەوە
چوار ئاراستەکە:
سەرلەدووی یەک ئاراستەن.
*
تێکڕای چیرۆکەکەش ئەوە بوو کە لاڵ بم
لە تاو برینێک کە جەستەم هەڵدەگڵۆفێت.
لە برینێکدا کە جەستەم هەڵدەگڵۆفێت، بەڵام خۆ حەشار نادەم.
دیارترم لە هەمیشە.
*
بوونی ئێمە
جێ بە کەسێک لێژ دەکات
کە لە دەرەوەی چاڵەکەدا دەمێنینەوە
*
تۆکمەییی جەستە بەردینەکان
لەسەر هەیوانی ڕووخاوی کۆشکەکان
مێژوو…
… شوێنێکی بەرتەسک نییە
کوخێک
با چێ بکەین
*
هۆی سێوەلاسوورە
دوور لە ڕووت
لێرە
خودانی یاسا
ڕیاون
نایدۆزیتەوە؟
شوێنەکەی من؟
*
هێندە شیعر
ڕژاوەتە ژێر پێستم
کە ئیتر ترسم لە نێوان دێڕەکاندا دیار نییە
خودی دێڕەکانە-
ترسم
*
هێندە پەیڤم
خزاوەتە نێو گۆشتم
کە ئیتر سێبەرەکەم بەرزتر لە خۆم وەستاوە،
دەدوێت
بە زاری من.
*
لە ئەلفێکدا
کە بەژنی مرۆڤ بوو
ڕاست بووینەوە
لە نێوان پەیڤەکانماندا.
وشە لە هەمبەر وشە
نەبووینە مرۆڤ
ئێمە خوداگەلی بچووک ڕووبەڕوو
هەر
لە
ئەم
ئەلفەدا
کە بەژنی ئێمە بوو:
بەژنی مرۆڤ
*
بزاوتێکی سپی
لای سەروە کێوییەکانەوە
پەپوولە خەونی سووتانەوەی سەوز دەبینێت
لە کەلووی دڕاودا.
دەریا، بەڵام هەرەو دەریایەیە
نوقمی تەم
نەرم و هێدی لەم ئێوارەیەدا دەبزوێت
*
سروەیەک لە نێوان میلەکانی سەعات و ژمارەدا.
شەمەندەفەرێک کە نایەت، دەڕوات.
لە لەپی دەستدا
ڕووخسارێک خۆی حەشار داوە
بچووکتر لە لەپی دەست.
*
دەڵێت: «سیسرکیش خودانی حەقیقەتی خۆیەتی
با سیسرکەکان ژێرپێ نەنێین.»
من نهێنیی خەمەکانی دایکم دەزانم
بۆ ئەولای جلە دڕاوەکانی سەفەری کردووە.
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar